كوردستانهەواڵ

حكومەتی هەرێم لەبارەی موچەو هەناردەكردنی نەوت و داهاتی نانەوتی كۆدەبێتەوە

حكومەتی هەرێم لەبارەی موچەو هەناردەكردنی نەوت و داهاتی نانەوتی كۆدەبێتەوە

باسک نێت
ئەمڕۆ حكومەتی هەرێمی کوردستان، بۆ تاوتوێکردنی پرسی موچەو هەناردەکردنەوەی نەوت و داهاتی نا نەوتی کۆدەبێتەوە.

بڕیارە ئەمڕۆ ئەنجومەنی وەزیران كۆببێتەوە، دیارترین تەوەرەكانی كۆبونەوەكە تایبەت بە پرسی هەناردەکردنەوەی نەوت و داهاتی نانەوتی و موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان دەکات.

بەگوێرەی زانیارییەكان، حکومەتی هەرێمی کوردستان ئامادەی دەربڕیوە بڕی (120) ملیار دینار وەک داهاتی نانەوتی بۆ بەغداد بنێرێت، لە بەرامبەرموچەی مانگی حەوتی موچەخۆران.

دوێنێ‌ ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاری خەرجکردنی موچەی مانگی تەموزی موچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دا، بەمەرجی رادەستكردنی بڕی (120) ملیار دیناری داهاتە نانەوتیەكان.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close