عێراقهەواڵ

بە جل و بەرگی حەشدەوە دەچینە ناو پەرلەمان

هادی عامری هەڕەشەی تێپەڕاندنی یاسای حەشدی شەعبی دەكات
” بە جل و بەرگی حەشدەوە دەچینە ناو پەرلەمان”
باسک نێت
هادی عامری، سەرۆکی رێکخراوی بەدرو سەرکردە لە چوارچێوەی هەماهەنگی شیعە، هەڕەشەی ئەوە دەكات بە جلوبەرگی حەشدی شەعبیەوە بچێتە ناو پەرلەمانی عێراق بۆ تێپەڕاندنی پرۆژە یاساکەيان.

عامری، لە نوسینێكدا لەسەكۆی “ئێکس”، رایگەیاندووە: پەرلەمان لەبەردەم تاقیکردنەوەو ئاڵنگارییەكی مێژوویی گەورەدایە بۆ تێپەڕاندنی یاسای حەشدی شەعبی، دوور لە هەر کاریگەرییەکی ناوخۆیی یان دەرەکی، جەختیشی کرد لەوەی، بە جل و بەرگی حەشدەوە دەچینە ناو پەرلەمان.

هەڕەشەكانی عامری بە تێپەڕاندنی یاساكە کە خواستی بەشێک لە هێزەكانی ناو چوارچێوەی هەماهەنگیەو، پاڵپشتی هەڵوێستی گروپە چەکدارەکان دەکەن، کە دەستیان کردووەتەوە بە هەڕەشەکردن بۆ گەڕانەوە بۆ یەکێتی گۆڕەپانەكان (ئاماژیە بۆ هاوهەڵوێستیان لەگەڵ تاران و گروپە چەكدارەكانی لایەنگری ئێران لە ناوچەكە)، بەتایبەتی دواى سەردانەكەی عەلی لاریجانی، ئەمینداری گشتی ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانی ئێران، پێدەچێت جگە لە قوڵکردنەوەی ناكۆكی نێوان هێزەكانی ناو چوارچێوەی هەماهەنگی و هێزە سیاسیەكانی عێراق بە گشتی، ناكۆكییەكانی واشنتۆن بەغدادیش قوڵتر بكاتەوە.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

هەروەها

Close
Close