عێراقكوردستانهەواڵ

بڕیار لە ناردنی مووچە دەدرێت

بەپێی هەواڵێکی کەناڵی سۆمەرییە نیوز کە لە زاری وەزارەتی نەوتی نەوتی عیراقەوە بڵاویکردوەتەوە، هەفتەی داهاتوو نەوتی هەرێم هەناردەی بەندەرەکانی جیهان دەکرێت و دوای کردنەوەی قوفڵی نەوتەکە وەزیری دارایی ئاگادار دەکرێتەوە تا مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی كورستان ڕەوانە بکات.

ئەم بڕیارەش دوای ئەوە هات دوێنێ چوارشەممە 13/8/2025 حكومەتی عێراق و هەرێمی كوردستان رێككەوتن لەسەر هەناردەكردنەوەی نەوتی هەرێم لەڕێگەی سۆمۆوەو بەثیی ڕێككەوتنەكە هەناردەکردنەوەی نەوت بە گوێرەی بەرهەمی ڕۆژانەی کێڵگە نەوتییەکانی هەرێمی کوردستان دەبێت، ئەویش دوای ئەوەی (50) هەزار بەرمیل بۆ پێویستی ناوخۆی هەرێم گلدەدرێتەوە، بەرهەمەکەی دیکە بۆ هەناردەکردن ڕادەستی کۆمپانیای سۆمۆ دەکرێت.

بەپێی سەرچاوەكانی هەواڵ ڕۆژی یەكشەممە حكومەتی عێراق كۆدەبێتەوە و بڕیار لە ناردنی مووچە دەدات، دوای ئەوەی حكومەتی هەرێم (120) ملیار دینار بۆ بەغدا دەنێرێت.

لەگەڵ ئەوەی بەبەردەوامی كاتی ناردنی مووچە دیاریدەكرێت، بەڵام مووچەخۆران نیگەرانن تاوەكە مووچە وەردەگرن، چونكە پەیوەندییەكانی نێوان بەغدا و هەرێم بەردەوام گۆڕانكاری بەسەردا دیت.

باسک نێت

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close