جیهانڕاپۆرتهەواڵ

ئێران دانوستانی ئەتۆمی لەگەڵ ئەوروپا دەکات

ئاژانسێکی ئێرانی رایدەگەیەنێت، ئێران و بەریتانیا و فەڕەنسا و ئەڵمانیا رێككەوتوون لەسەر ئەنجامدانی دانوستان لەبارەی بەرنامە ئەتۆمییەكەی ئێران.

باسک نێت

ئاژانسی هەواڵی تەسنیمی ئێران بڵاویكرده‌وه‌، ئێران، بەریتانیا، فەڕەنسا و ئەڵمانیا ڕێککەوتون لەسەر ئەنجامدانی دانوستان لەسەر بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران.

به‌گوێره‌ی میدیای فه‌رمی ئێران، ئه‌و هه‌نگاوه‌ دوای هۆشداری سێ وڵاتی ئەوروپیی ناسراو بە ترۆیکای یەکێتی ئەوروپا دێت کە دەستپێنەکردنەوەی دانوستانەکان دەبێتە هۆی سەپاندنی سزا نێودەوڵەتییەکان بەسەر ئێراندا.

ئاژانسەکە لە زاری سەرچاوەیەکی ئاگادارەوە ڕایگەیاندوە، “لەسەر بنەمای گفتوگۆکان ڕێککەوتن کراوە، بەڵام ڕاوێژکارییەکان سەبارەت بە وادە و شوێنی گفتوگۆکان بەردەوامن، تا ئێستا ئەو وڵاتە دیارینەکراوە کە ڕەنگە هەفتەی داهاتو گفتوگۆکان تێیدا ئەنجامبدرێت”.

پێشتر ئاژانسەکە باسی له‌وه‌كردبوو، ئێران تاوتوێی داواکاری سێ وڵاتی ئەوروپی دەکات بۆ دەستپێکردنەوەی دانوستانەکان لەسەر پرسی ئەتۆمی ئێران و هەڵگرتنی سزاکان.

ئه‌و هه‌نگاوه‌ دوای هۆشداری سێ وڵاتی یەکێتی ئەوروپا دێت هۆشداریان دا كەدەستپێنەکردنەوەی دانوستانەکان دەبێتە هۆی سەپاندنی سزا نێودەوڵەتییەکان بەسەر ئێراندا.

باسک نێت

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close