عێراقكوردستانهەواڵ

دواین هەڵوێستی بەغدا لەسەر مووچە

سەرچاوەیەکی باڵا لە حکومەتی عێراق رایگەیاندووە، دواین هەڵوێستی بەغدا لەسەر مووچە تا ئێستا وەک خۆیەتی و هیچ نەگۆڕاوە و لەسەر قسەی خۆیەتی، تەنانەت وەڵامی حکومەتی هەرێمی نەداوەتەوە.

ئاماژە بەوەکراوە، بەغدا لەبارەی دۆسیەی نەوت تا ئێستا نەگەیشتوون بە رێککەوتن، بەغدا سورە لەسەر ئەوەی هەموو دۆسیەی نەوتی رادەستبکرێت، هاوکات حکومەتی هەرێمیش رەتی کردووەتەوە کە هەموو دۆسیەی نەوتی رادەستی بەغدا بکات، پێداگرە کە 280 بۆ 300 هەزار بەرمیل نەوت رادەستی بەغدا بکات 120 بۆ 115 هەزار بەرمیل نەوت بۆ ناوخۆ بەکاریبهێنێتەوە لەسەر ئەمەش ناکۆکییەکان بەردەوامە.

ئەوەخراوەتە ڕوو، ئەو زانیاریانەی کە دوێنێ وابڵاوکرایەوە سودانی لەگەڵ چوارچێوەی هەماهەنگی لەسەر پرسی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم کۆدەبێتەوە، بەڵام ئەمە راست دەرنەچوو، هیچ کۆبوونەوەیەکیش دوێنێ شەو نەکراوە و بڕیاریش نییە بەمزووانە کۆبوونەوە بکرێت.

هاوکات جەختیکردووەتەوە، ئەم بابەتە پەیوەندیی بە چوارچێوەی هەماهەنگییەوە نییە، هەربۆیە دەسەڵاتدارانی هەرێم چاوەڕێن بەغدا نەرمی بنوێنێت و مووچەی مانگی پێنج بنێرێت و دواتریش لەگەڵ هەناردەکردنەوەی نەوتدا مووچەی مانگی شەشیش بنێرێت.

باسک نێت

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close