
باسک نێت – کەرکوک
🔻کەمێک پێش ئێستا لەگەڕەکی ئەسراو مەفقودینی شاری کەرکوک و بەرامبەر نەخۆشخانەی شیفا، ئۆتۆمبێلێکی جۆری نیسان گڕی گرت.
♦️بەهۆی ڕووداوەکەوە دایکێک و دوو منداڵ لەنێو ئۆتۆمبێلەکە سووتان و گیانیان لەدەستدا.
♦️هەروەها لەگەڕەکی واستیی شاری کەرکوکیش، ئۆتۆمبێلێکی جۆری ئەلەنترا گڕی گرت و بەهۆیەوە شۆفێرەکەی گیانی لەدەستدا.
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە