
رێككەوتنی ئاگربەستی نێوان ئێران و ئیسرائیل چووە بواری جێبەجێكردنەوە
باسک نێت
رێککەوتنی ئاگربەستی نێوان ئێران و ئیسرائیل لە ئەمڕۆوە کەوتە بواری جێبەجێکردنەوە، سەرەڕای ئەو تەمومژەی لەبارەی راگەیاندنی رێککەوتنەکە و زانیارییە دژ بەیەکەكان لەبارەی سروشتی رێككەوتنەكە بڵاوكراونەتەوە.
دەستەی ئێزگەو تەلەفیزیۆنی فەرمی ئێران بڵاویكردەوە: لە بەیانی ئەمڕۆوە رێککەوتنی ئاگربەستی نێوان ئێران و ئیسرائیل کەوتووەتە بواری جێبەجێکردنەوە
رێككەوتنەكە لەلایەن دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكاوە راگەیەندرا، كە هاوكات بوو لەگەڵ موشەك بارانكردنی چەند ناوچەیەكی ئسرائیل لەلایەن ئێرانەوە.
بەگوێرەی کەناڵی فەرمی ئێران، ئیسرائیل ناچاربووە ئاگربەستەکە قبوڵ بکات.
نزیکەی کاتژمێر و نیوێک پێش بەر لەوەی رێککەوتنەکە بچێتە بواری جێبەجێکردنەوە، ئێران شەش موشەکی بەرەو ئیسرائیل تەقاند،كە بەگوێرەی فریاگوزاری ئیسرائیلی (5) كەس لەناوچەی “بیئر سەبع” لە ئیسرائیل كوژراون و ژمارەیەكی تریش برینداربوون.
باسک نێت




