
ئەمارەتی ئیسلامیی ئەفغانستان بڕیارێکی توندی دژی دراوی دۆلار دەرکرد
باسک نێت
ئەمارەتی ئیسلامیی ئەفغانستان بڕیارێکی توندی دژی دراوی دۆلار دەرکرد و دەڵێت، لەمەودوا لە ئاڵوگۆڕی بازرگانیماندا مامەڵەی پێوەناکەین .
ئاماژەیبەوەشکردووە، وەک قۆناغی یەکەم، لە ئاڵوگۆڕی بازرگانیی دەرەکیماندا لەگەڵ ڕوسیا، هەریەکەمان مامەڵە بە دراوی نیشتمانیی خۆیەوە دەکات .
ڕوسیا دراوی (ڕۆبڵ) بەکاردەهێنێت و ئەفغانستانیش دراوی (ئەفغانی).
نورەدین عەزیزی، وەزیری پیشەسازیی ئەفغانستان ڕایدەگەیەنێت، بڕیاری دەستبەرداربوونی دۆلار لە مامەڵە بازرگانییە دەرەکییەکانماندا، هەنگاوێکە بە ئاراستەی بەهێزکردنی سەرەوەریی ئابوریی .
دەشڵێت، هەمان گفتوگۆمان لەگەڵ وڵاتی چینیش کردووە کە هاوشێوەی ڕوسیا، هەریەکەمان بە دراوی خۆمان مامەڵە بکەین .
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە




