
لەبارەی مووچەی فەرمانبەران دڵنیایی دەدرێت
باسک نێت
مەزهەر محەمەد، ڕاوێژکاری دارایی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ ڕۆژنامەی سەباح
پێشبینی دەکرێت گەشەی ئابووری جیهان زیاد بکات و هەر زیادبوونێکیش بە ڕێژەی 1٪ لە گەشەی ئابووری جیهاندا وا دەکات خواست لەسەر نەوت و غاز زیاد بێت.
سەرباری مەترسییەکان دەربارەی جەنگی ئابووری یاخود جەنگی زیاکردنی باجە گومرگییەکان و دەرکەوتنی کاریگەرییەکانیان، بەڵام هەرچۆنێک بێت دەبێت دواجار بە ڕێککەوتن کۆتایی دێت و بە خێرایی هاوسەنگی بۆ بازاڕەکان و ئابووری دەگێڕێتەوە.
بودجە سێ ساڵاییەکەی عێراق لەسەر دوو بنەمای ئەوپەڕی زۆریی و ئەو پەڕی کەمیی دانراوە کە یەکەمیان 200 ترلیۆن و دووەمیشیان بە 150 ترلیۆن دینار خەمڵێنراوە بە جۆرێک کە نرخی بەرمیلێک نەوت 70 دۆلار بێت، هەروەها کورتهێنانیش بە 64 ترلیۆن دینار مەزەندەکراوە.
بودجەی گشتی دەتوانێت هەموو پێداویستییە سەرەکییەکانی وەک مووچەی فەرمانبەران و مووچەی خانەنشینان و چاودێری کۆمەڵایەتی و پشتیوانی کشتوکاڵی و پرۆژە خزمەتگوزارییەکان دابین بکات.




