كەش و هەوا

شارەزایەكی كەشناسی ڕایگەیاند شەپۆلێکی هەورە بروسکە و تاوە باران هەرێم دەگرێتەوە

شارەزایەكی كەشناسی ڕایگەیاند شەپۆلێکی هەورە بروسکە و تاوە باران هەرێم دەگرێتەوە

باسک نێت

ئاراس جەبار، شارەزای كەشناسی ڕایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمانی ھەرێم بەگشتی ساماڵ و پەڵە ھەور ئەبێت و لە ئەنجامی زیادبوونی کاریگەری بارستە ھەوای سارد پلەکانی گەرما بەراورد بە ئەمڕۆ بەڕێژەی 4 پلە نزمتر ئەبێتئەبێت .
ئاماژەی بەوەشكرد، کاریگەریەکانی ئەو بارستە ھەوای ساردەی باکوور لەسەر ناوچەکانمان لە سبەیەوە تا 18ی مانگ بەردەوامی ئەبێت و بەدرێژایی ئەو ماوەیە پلەکانی گەرما تا رادەیەک جێگیر ئەبن و کەش لە ڕۆژدا فێنک و لەشەواندا سارد ئەبێت.
لەبارەی شەپۆلی باران بارینەوە وتی “ئەگەر ھەیە حاڵەتێکی دیکەی ناجێگیری کەش ھەورە بروسکە و تاوە باران ھەفتەی داھاتوو لە ئێوارەی دوو شەممەوە دەستپێبکاتەوە تا دوو ڕۆژ دواتر ناوبەناو بەردەوامی ئەبێت و زیاتریش کاریگەری لەسەر ناوچە شاخاویەکانی پارێزگای دھۆک و ھەولێر ئەبێت.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close