جیهانڕاپۆرتهەواڵ

 ناتانیاهۆ لەلایەن كوڕكەیەوە دەستدرێژی كراوەتە سەر بۆیە دورخراوەتەوە  دەرەوەی وڵات

پەرلەمانتارێکی ئیسرائیل:
ناتانیاهۆ لەلایەن كوڕكەیەوە دەستدرێژی كراوەتە سەر بۆیە دورخراوەتەوە  دەرەوەی وڵات
باسک نێت
پەرلەمانتارێکی ئیسرائیل ئاشكرایدەكات، یائیری کوڕی بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل، دوای ئەوەی لە باوکی داوە، دوورخراوەتەوە بۆ دەرەوەی وڵات.

نەعما لازمی، ئەندامی کنێستی ئیسرائیلی، كە پەرلەمانتارێكی حزبی كاری ئۆپۆزسیۆنە، ئێوارەی رۆژی یەک شەممە، لەمیانی كۆبونەوەی لیژنەی دارایی کنێست وتی، یائیرناتانیاهۆ دوای دەستدرێژیکردنە سەر باوکی دوورخراوەتەوە.

نەعما، لە كۆبونەوەكەدا پرسیارێكی ئاڕاستەكرد لەبارەی دابینکردنی پارەی سەردانەکەی سارا نەتانیاهۆ، هاوسەری سەرۆک وەزیران بۆ ئەمریکا بۆ ماوەی دوو مانگ، هەروەها تێچوی ساڵانەی ئاسایشی یائیر ناتانیاهۆ، کە لە شاری میامی دەژی.

کەناڵی 14 ئیسرائیل رونیکردەوە، ئەو پەرلەمانتار ئیسرائیلیە پرسیاری ئەوەی كردووە، ئاخۆ بڕە پارەیەک لە بودجەی دەوڵەتدا دەستنیشانكراوە بۆ مانەوەی یائیر ناتانیاهۆ یان نا، چونکە لە سەرۆک وەزیرانی داوەو ناچار بووە گەشت بکات بۆ دەرەوەی وڵات، چونکە زیانی بە سیمبولێکی حکومەت گەیاندووە.

قسەكانی ئەو پەرلەمانتارە بۆتە جێی سەر سوڕمانی پەرلەمانتارانی ئامادەبوو و پرسیارسان لێكردووە مەبەستت چیە؟ لازمی وتویەتی: ئەوە راستەو یائیر دورخراوەتەوە بۆ دەرەوەی وڵات.

لە بەرامبەردا حزبی “لیكۆد”ی دەسەڵاتدار، بە سەرۆکایەتی ناتانیاهۆ لە ماڵپەری فەرمی خۆی رایگەیاند، ئەو قسانە درۆیەکی قێزەونەو رۆچونێكی ترە بۆ قوڵایی چەپەکان.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close