عێراقهەواڵ

مالیكی هۆشداری تێكچوونی دۆخی عێراق دەدا

مالیكی هۆشداری تێكچوونی دۆخی عێراق دەدا

باسک نێت

نوری مالیكی، سەرۆكی ئیئتیلافی دەوڵەتی یاسا :

هەندێك دەیانەوێت عێراق لە بازنەی ئەو سەقامگیرییە بەخۆیەوە دەبینێت بچێتە دەرەوە بەرەو بازنەی پشێوی، وەك ئەوەی لەوڵاتانی ناوچەكە رویدا،

 ئێمە لە قۆناغێكی قورسداین و ئاڵنگاری و پێشهاتی هەرێمی و نێودەوڵەتیمان لەپێشە، كە عێراق دورنیە لەكاریگەرییەكانی.

گەل چاوی لەسەر وڵاتەكەیەتی و رێگەنادات بەوانەی دەیانەوێت كێشەو ئاژاوە لە عێراق دروستبكەن.

هەمووان هەست بە ئاسایش و سەقامگیری دەكەن لە سایەی بوونی سوپای عێراقدا.

پلان و پرۆژە هەیە قسەی لەبارەوە دەكەن لەپێناو داڕشتنەوەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستی نوێ كە وڵاتان هەژموون بكەن بەسەریدا، بەتایبەت قەوارەی زایۆنی.

 

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close