كوردستان

زیاتر لە ١٠٠ ئۆتۆمبێلی بێ سەرەتا دەستی بەسەرداگیراوە

زیاتر لە ١٠٠ ئۆتۆمبێلی بێ سەرەتا دەستی بەسەرداگیراوە

باسک نێت

سوارە عومەر، نوێنەری خاوەن ئوتومبێلە بێ سەرەتاکان ئاشکرای کرد، لەماوەی رابردوودا کە لە شاری سلێمانی بازگە بۆ دەستبەسەرداگرتنی ئوتومبێلی بێ سەرەتاکان دانرابوو نزیکەی ١٠٠ ئوتومبێل گیراون.

سوارە عومەر، نوێنەری خاوەن ئوتومبێلە بێ سەرەتاکان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی رایگەیاند، لە ماوەی رابردودا کە بازگە لە شاری سلێمانی دانرابوو بۆ دەستبەسەرداگرتنی ئوتومبێلی بێ سەرەتاکان نزیکەی ١٠٠ ئوتومبێل گیراون ئەوەش تەنها لە شاری سلێمانییە.

ناوبراو جارێکی دیکە داوای لە بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان و قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم کرد کێشەکەیان بۆ چارەسەر بکەن.

بەهۆی نەبوونی بەڵگەنامەی فەرمی، لە سەرەتای ئەم مانگەوە وەزارەتی ناوخۆ بڕیاریداوە بە قەدەغەکردنی هاتوچۆی بێ سەرەتاکان و دەستبەردارگرتنیان.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close