
بڕیارە سودانى لەچەند رۆژى داهاتوودا سەردانى هەولێر بکات و لەگەڵ لایەنەکان لەبارەى یەکەم کۆبوونەوەى پەرلەمانى کوردستان و پێکهێنانى کابینەى نوێى حکومەتى هەرێم بە بەشدارى سەرجەم لایەنە بەشدارەکانى هەڵبژاردن کۆببێتەوە.
هۆکارێکى دیکەى سەردانەکەى سودانى بۆ هەرێمى کوردستان، گفتوگۆکردن دەبێت لەبارەى کێشەکانى نێوان هەولێر و بەغدا بەتایبەت لەسەر پرسى مووچە و دەستپێکردنەوەى هەناردەى نەوتى هەرێمى کوردستان.
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە



