
ئەمڕۆ سەرۆکێکی نوێ بۆ پەرلەمان هەڵدەبژێردرێت
باسک نێت
بڕیارە ئەمڕۆ کاتژمێر 1:00 پەرلەمانی عێراق کۆ ببێتەوە بۆ هەڵبژاردنی سەرۆكێکی نوێ، گفتوگۆی چڕ لەنێوان لایەنە سوننەكان هەیە و شیعەكانیش كۆتا دەرفەتیان بە سوننەكان دراوە، بۆ ئەوەی تاکوو پێش کۆبوونەوە خۆیان یەکلایی بکەنەوە.
مەحموود مەشهەدانی و سالم عیساویی، كاندیدن بۆ سەرۆکی پەرلەمان و چاوەڕوان ناكرێ كۆبوونەوە بەئاسانی تێپەڕێت.
مەحموود مەشهەدانی، كە كاندیدە، لەلایەن محەمەد حەلبووسی و نووریی مالیكی پاڵپشتی دەكرێ.
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە




