عێراقهەواڵ

عێراق : لە مانگیێکدا زیاتر لە شەش ھەزار حاڵەتی جیابوونەوە تۆمارکراوە

عێراق : لە مانگیێکدا زیاتر لە شەش ھەزار حاڵەتی جیابوونەوە تۆمارکراوە

ئەنجومەنی باڵای دادوەری عیراق: باسک نێت

لە مانگی ئەیلولی رابردوودا ٢٩ ھەزار و ٩٠٩ گرێبەستی ھاوسەرگیری ئەنجامدراوە، کە دووەم مانگە لەمساڵدا بەرزترین حاڵەتەکانی ھاوسەرگیری تێدا ئەنجامبدرێت، کە لە مانگی کانونی دووەمی رابردووی ئەمساڵ زیاتر لە ٣٠ ھەزار گرێبەستی ھاوسەرگیری ئەنجامدرابوو.

لە مانگی ئەیلولدا، زیاتر لە شەش ھەزار حاڵەتی جیابوونەوە تۆمارکراوە، کە ئەو ئامارانە پارێزگاکانی ھەرێمی کوردستان ناگرێتەوە.

بەگشتی، رێژەی جیابوونەوە بەراورد بە ھاوسەرگیری بە جێگیری ماوەتەوە کە ٢٢%ە، واتە لە ھەر ١٠٠ حاڵەتێکی ھاوسەرگیری، ٢٢یان بە جیابوونەوە کۆتاییان دێت.

 

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close