عێراقهەواڵ

گەندەڵییەکی 72 ملیۆن دۆلاری ئاشکرا دەبێت و بەرپرسێک و سێ یاوەری 10 ساڵ زیندانی دەکرێن

گەندەڵییەکی 72 ملیۆن دۆلاری ئاشکرا دەبێت و بەرپرسێک و سێ یاوەری 10 ساڵ زیندانی دەکرێن

باسک نێت
سەرۆکی ئەنجومەنی کارگێڕیی فڕۆکەخانەی نەجەف، بەهۆی گەندەڵییەکی گەورە لەگرێبەستێکی یاساییدا، سزای 10 ساڵ زیندانی بەسەردا سەپێندرا.

دەستەى نەزاهەی عێراق ئاشکرایکرد: بەهۆی گەندەڵی لەگرێبەستی ئامادەکردنی بەیاننامە بەمەبەستی دروستکردنی ڕێرەوی نوێی فڕین بۆ فرۆکەخانەی نەجەف و ڕێرەوی تاکسیی نێو نەخۆشخانەکە، سزای 10 ساڵ زیندانی بەشێوەی ئاماده نەبوون (غیابی) بۆ (فائید کازم نون حسن شمەرى) سەرۆکی ئەنجومەنی کارگێڕیی فڕۆکەخانەی نەجەف و سێ لەئەندامانی پێشووی ئەنجومەنەکە سەپاند.

بەپێی بەیاننامەیەکی نەزاهە، گەندەڵییەکە گەورەیەو بڕی گرێبەستەکە بە بڕی (71,989,000) ملیۆن دۆلار بووە، پرۆژەکە وەک تەندەری گشتی ڕانەگەیاندراوە، ئەمەش بریتییە لەپێشێلکردنی ڕێنماییەکان و گەندەڵییەکی حاشا هەڵنەگرە.

وێڕای سزای 10 ساڵ زیندانیکردن، هەرچوار سزادراوەکە بەبڕى 10 ملیۆن دیناری عێراقی غەرامە دەکرد

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close