
بەرپرسێكی دیاری ئەمریكا رایگەیاندووە: ئێران روبەڕوی لێكەوتەی كارەساتاوی دەبێت و, دەبێتە رێگر لەبەردەم هەوڵەكانی رێككەوتنی ئاگربەست لە غە.ز.زە, ئەگەر هێرشبكاتە سەر ئیسرائیل لەوەڵامی كوژرانی ئیسماعیل هە.ن.یە, سەرۆكی بزوتنەوەی ح.ە.م.اسی فەلەستینی لە تارانی پایتەخت.
ئەو بەرپرسە نەیویستووە ناوەکەی ئاشکرا بکرێت ئاماژەی بەوەكردووە: ویلایەتە یەكگرتووەكان هانی ئێران دەدات بەردەوامبێت لەسەر ئەو ئاڕاستەیەی ئێستای, چونكە لێكەوتەكانی كارەساتاوی دەبێت بۆ ئێران.
لەلایەكی دیکەوە, رۆژنامەی نیویۆرك تایمزی ئەمریكی, لە زاری بەرپرسانی ئەمریكاو ئێران و ئیسرائیلەوە بڵاویكردووەتەوە: ئێران بڕیاریداوە وەڵامی تۆڵەسەندنەوەكەی دژی ئیسرائیل دوابخات, بۆ رەخساندنی دەرفەت لەبەردەم ناوبژیوانەكان و, درێژەدان بە كاركردن بەرەو راگرتنی ئاگربەست لە غە.ز.زە.
رۆژنامەكە باسی لەوەشكردووە: بەگوێرەی زانیاریەكانی هەواڵگری ئیسرائیل, ئێران و حزبوڵا ئاستی باری ئامادەباشیان لە یەكەكانی موشوكی تایبەت بە خۆیان دابەزاندووە.




