عێراقكوردستانهەواڵ

كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق دەرگای خۆتۆمارکردن بۆ حزب و لایەنە سیاسیەکان سیاسی دەكاتەوە.



بڕیارە ئەمڕۆ جارێكی تر دەرگای ناو تۆماركردن بۆ قەوارە و لایەنە
سیاسییەكان و كاندیدانی هەرێمی کوردستان بكرێتەوە.

باسک نێت

عەزیز تالیب لە ژووری سیاسیی حزبەكان لە كۆمسیۆنی عێراق، راگەیاندووە، ئەمڕۆ كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق دەرگای خۆتۆمارکردن بۆ حزب و لایەنە سیاسیەکان سیاسی دەكاتەوە.

وتیشی، ئەو تۆمارەی پێشوو کاری پێ نارێت، بۆیە هەر حزبێك بەنیازە بەشداریی هەڵبژاردن بكات، پێویستە بەفەرمی خۆی تۆمار بكات.

باسی لەوەشكرد تا ئێستا دیار نییە ماوەكەی چەند بەردەوام دەبێت، بۆیە لە كۆبوونەوەی ئەنجوومەن بڕیاری لەبارەوە دەدرێ.

ئەوە لەکاتێکدایە تا ئێستا وادەیەکی نوێ بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لەلایەن سەرۆکی هەرێمەوە رانەگەیەندراوەو نازاندرێت کەی هەڵبژاردن بەڕێوەدەچێت.. بەڵام کۆمسیۆن پێشنیازی ئەوەی کردووە لە ٥ ی مانگی ٩ ی ئەمساڵ هەڵبژاردنەکە بکرێت و چاوەڕێی وەڵامی سەرۆکایەتی هەرێم دەکات.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close