كوردستانهەواڵ

چاوەڕێ دەکرێ لەگەڵ دەستپێكردنەوەی دەوام بەغدا پارە بۆ مووچەی مانگی تەمموز بنێرێت

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایگەیاند، وردبینی لە لیستی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم زۆر بە باشی بەڕێوەچووە و چاوەڕوان دەكرێت لەگەڵ دەستپێكردنەوەی دەوام لە رۆژی یەكشەممەی داهاتوو بەغدا پارە بۆ مووچەی مانگی تەمموز بنێرێت.

سیپان عەزیز، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە چاوپێکەوتنێکدا ڕایگەیاند: “بەپێی ئەو زانیارییانەی بە ئێمە گەیشتوون، وردبینی لە لیستی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم زۆر بە باشی بەڕێوەچووە و ئەو تێبینییانەی كە هەبوون چارەسەركراون و وردبینی لە لیستی مووچەی فەرمانبەران و هێزە ئەمنییەكان بە كۆتا هاتووە و كێشە لە لیستەكاندا نەبووە.

وتیشی: “هەر کاتێک وردبینی لە لیستی مووچەدا بەسەرکەوتوویی کۆتاییهات، چیتر هەواڵێک نامێنێت بەناوی هاتنی مووچە”.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close