كەش و هەوا

خۆڵبارین ناوچەكە دەگرێتەوە.دوانیوەڕۆی ئەمڕۆش شەپۆلێكی ھەورە بروسكە باران هەرێم دەگرێتەوە

ئاراس جبار شارەزای باری كەشناسی بڵاویكردەوە: ئەمڕۆ شەمە 25/5/2024 ئاسمانی ھەرێمی كوردستان بە زۆری ساماڵ و پەڵە ھەور ئەبێت و لەكاتەكانی دوای نیوەرۆدا ئەگەری چالاكبوونی ھەورە بروسكەی كورت خایان و نمە باران ئەبێت لەھەندێ ناوچەی شاخاوی سنوری پارێزگای سلێمانی و ئیدارەی راپەرین و سۆران ، لە ئەنجامی كاریگەری بارستە ھەوایەكی فێنكی دەریای ناوەراست لەناوچەكانی رۆژئاواو ناوەراستی عێراق پلەكانی گەرما بەراورد بە ئەمڕۆ 4 تا 6 پلە نزمدەبێتەوە و لەناوچەكانی ھەرێمی كوردستان 1 تا 2 پلە نزمدەبێتەوە.

وتیشی: خێرای با لەسەرخۆ و ھەندێك كاتەكانی نیوەرۆ بەدواوە چالاك ئەبێت بۆ زیاتر لە 30كم/ك و بەھۆیەوە ئەگەری ھاتنی شەپۆلێكی تۆز و خۆڵ لەناوچەكانی رۆژئاوای عێراقەوە ئەبێت بەتایبەت بۆ سەر ناوچەكانی پارێزگای كەركوك و سەنتەری پارێزگای ھەولێر كاریگەری كەمتر ئەبێت بۆ سەر ناوچەكانی دیكە .

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close