
بەڕێوەبەری گشتیی نەخشەدانانی ئاوەدانکردنەوە لە وەزارەتی شارەوانی هەرێم لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنیدا ڕایگەیاند، ئەو زەوییانەی بەسەر فەرمانبەراندا دابەشدەکرێت، لە 200 مەتر کەمتر نابێت و هەموو فەرمانبەران دەگرێتەوە.
باسک نێت
چواس عەبدولهادی لە لێدوانێکدا ئاماژەی بەوەکرد، دابەشکردنی زەوی مامۆستایانی وانەبێژ و فەرمانبەرانی گرێبەستیش دەگرێتەوە و بە گوێرەی قۆناغبەندی و دوای دەرچوونی ڕێکارەکان لە ئەنجومەنی وەزیران.
جەختیشی کردەوە، ڕووبەڕی زەوی لە هەموو شارەوانییەکان دیاریکراوە و لە 200 مەتر کەمتر نابێت ئەو زەوییەی بەسەر فەرمانبەراندا دابەشدەکرێت.
ئەمەش لە کاتێکدایە، رۆژی پێنجشەممە كۆبوونەوەی دووەمی ئەنجوومەنی شارەوانی، بەمەبەستی دەستپێكردنی هەنگاوە كردارییەکانی بۆ دابەشكردنی زەوی بەسەر فەرمانبەران بەڕێوەچوو و وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزاری هەرێم رایگەیاند، پێویستە رێکارەکان خێرابکرێت بەمەبەستی دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەراندا.




