
“له گه‌رووی هورمزه‌وه رۆژانه 9 ملیۆن به‌رمیل نه‌وت تێده‌په‌ڕێت”
باسک نێت
ئاژانسی هه‌واڵی (رۆیته‌رز) له‌زاری كۆمپانیای (كپڵه‌ر)ه‌وه ئاشكرایكرد، پرۆسه‌ی گواستنه‌وه‌ی نه‌وت له گه‌رووی هورمز له‌وانه‌ش گواستنه‌وه كه‌شتی بۆ كه‌شتی له كه‌نداوی عومان، رۆژانه ده‌گاته (9 ملیۆن) به‌رمیل.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه ئه‌مرۆ محه‌مه‌د باقر قالیباف سه‌رۆكی په‌رله‌مانی ئێران هه‌ڕه‌شه‌ی كرد‌و رایگه‌یاند، ئه‌گه‌ر رێگری له ئێران بكرێت نه‌وته‌كه‌ی بفرۆشێت هیچ وڵاتێكی تر ناتوانێت له ناوچه‌كه نه‌وت هه‌نارده بكات.
سه‌رۆكی په‌رله‌مانی ئێران وتی: ئه‌گه‌ر ئێران ئاسایشی نه‌بێت، ژێرخان له ناوچه‌كه پارێزراو نابێت.
ئه‌م هه‌ڕه‌شانه دوای گفتوگۆی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران دێت له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا له‌رێگه‌ی نێوه‌ندگیره قه‌ته‌رییه‌كانه‌وه.
ئه‌مجاره وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران له نیویۆركی ئه‌مریكاوه كه‌وتوه‌ته گفتوگۆی ناڕاسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا، تره‌مپ پێشوه‌خت پێشنیازی ئاگربه‌ستی حه‌وت رۆژه‌ی ئێرانی ره‌تكردوه‌ته‌وه، به‌ڵام هێشتا ئێران چاوه‌ڕێیه ئه‌مریكا به‌فه‌رمی و له‌رێگه‌ی نێوه‌ندگیره‌كانه‌وه وه‌ڵامی پێشنیازه‌كه‌ی بداته‌وه.




