ڕاپۆرتعێراقكوردستانهەواڵ

موچە 79 ملیار کورتهێنانی هەیە

موچە 79 ملیار کورتهێنانی هەیە
باسک نێت
وەزارەتی دارایی عێراق بڕی 890 ملیار دیناری بۆ موچەی موچەخۆرانی هەرێم رەوانەکردووە، بەڵام بۆ موچە بڕی 79 ملیار دینار کورتهێنانی هەیە.

بەپێی نوسراوێکی وەزارەتی دارایی هەرێم ژمارە 5477 کە لەبەردەستی درەودایە، بڕی 50 ملیار دیناری بۆ بەغداد ناردووە.

بەڵام وەزارەتی دارایی عێراق حسابی 120 ملیار دینارەکەی کردووە، واتا 70 ملیار دینار کەمتری ناردووە کە بە 50 ملیار دینارەکەوە دەکاتە 120 ملیار دینار، لەگەڵ لێبڕینی 9 ملیار دیناری مقاسەی خانەنشینی دەکاتە 79 ملیار دینار.

سەرچاوەیەک بە درەوی راگەیاند ئێستا وەزارەتی دارایی هەرێم بڕی 79 ملیار دینار کورتهێنانی هەیەو دەبێت هەولێر 58% و کە دەکاتە 46 ملیارو سلێمانی 42% و 33 ملیاری دیکە پڕی بکەنەوە، تا ئێستا ئەو کێشەیەیان چارەسەر نەکردووە بۆیە لیستی موچە رانەگەیەندراوە

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close