ڕاپۆرتعێراقكوردستانهەواڵ

لە نیوەی یەكەمی ئەمساڵدا بەرهەمهێنان لە کێڵگەی كۆرمۆر لە رۆژێکدا (500) ملیۆن پێی سێجا غازی تێپەڕاندووە

كۆمپانیای دانەغاز:
لە نیوەی یەكەمی ئەمساڵدا بەرهەمهێنان لە کێڵگەی كۆرمۆر لە رۆژێکدا (500) ملیۆن پێی سێجا غازی تێپەڕاندووە

باسک نێت
كۆمپانیای دانەغازی ئیماراتی راپۆرتی نیوەی یەكەمی ئەمساڵی بڵاوكردووەو تیایدا دەڵێت: بەرهەمهێنان لە کێڵگەی “كۆرمۆر” لە نیوەی یەکەمی ساڵی (2025)دا لە ئاستێکی بەرزدا بەردەوام بووەو، لە رۆژێکدا (500) ملیۆن پێی سێجا غازی تێپەڕاندووە.

راشیگەیاندووە: کارەکان بەشێوەیەكی نایاب لە پڕۆژەی فراوانکردنی (كۆرمۆر250) بەردەوامن، کۆمپانیاکەو هاوبەشەکانی ئاڕاستەیەكی چالاکانەیان گرتۆتەبەر کە خشتەی كاتیی تەواوکردنی پڕۆژەکەی خێراتر کردووە، هەر کاتێک پڕۆژەکە بكەوێتە بواری كاركردن، (250) ملیۆن پێی سێجا لە رۆژێکدا توانای بەرهەمهێنان زیاد دەکات، بەمەش کۆی بەرهەمهێنانی “پیرڵ پترۆلیۆم” بە رێژەی (50%) زیاد دەکات و بەشدارییەکی بەرچاو دەکات لە زیادبونی داهات و ئاستی بەرهەمهێنانی دانەغاز.

لە كێڵگەی چەمچەماڵیش، چالاکییەکانی پەرەپێدان بە خێراییەکی زۆر بەردەوامن، لە چوارچێوەی بەرنامەیەكی وەبەرهێنان بە بڕی (160) ملیۆن دۆلار، کە لەلایەن کۆمپانیاکە لە مساڵدا راگەیەندرا.

لە ئێستادا هەڵكەندن و ئامادەکاری شوێن بۆ یەکەی تاقیکردنەوەی بەرهەمهێنانی فراوانکراو لە ئارادایە، بە ئامانجی بەدەستهێنانی بەرهەمهێنانی پێشوەختە، كە دەگاتە (75) ملیۆن پێی سێجای رۆژانە.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close