ڕاپۆرتعێراقكوردستانهەواڵ

لە موسڵ 6 هەزار پێشمەرگە موچەی ریعایەیان هەبوە ، مووچەچەکانیان بڕا

وەزارەتی كار: بەتەنها لەموسڵ موچەی شەش هەزار سودمەندی ریعایەمان بڕی چونكە پێشمەرگە بون

باسک نێت
عەبدولرەحمان مەنسوڕی بەڕێوەبەری گشتی فەرمانگەی تۆڕی چاودێری كۆمەلایەتی لەوەزارەتی كارو كاروباری كۆمەڵایەتی عێراق ئاشكرایكرد، تەنها لە پارێزگای نەینەوا دەركەوت 6 هەزار سودمەندی تۆڕی چاودێری كۆمەڵایەتی چەكداری پێشمەرگەن و موچە لەحكومەتی هەرێمی كوردستان وەردەگرن.

وتیشی، داوای لیستی ناوی موچەخۆرانی پێشمەرگەمان كردو دووای هاوتاكردنی دەركەوت، لەبەغدا موچەی چاودێری كۆمەڵایەتی وەردەگرن و لەهەولێریش پێشمەرگەن

هەر بۆیە موچەكانیان بڕی و ناچار كران تەواوی ئەو پارەیەی وەریان گرتبوو بیگەڕێننەوەو بۆ هیچ كەسێكیشمان نەكردە قیست وبەتەواوی و لەیەك شوێندا وەرمان گرتەوە.

باسک نێت

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close