جیهانڕاپۆرتهەواڵ

پیلانێکی مەترسیدار بەناوەی وەرگرتنی خواردنەوە دەخرێنە زیندانەوە

ئاژانسی ئەسیۆشێتد پرێس لە سەرچاوەیەکی باڵای ئەمریکاوە:باسک نێت

لەکاتێکدا ڕەتکردنەوەیەکی نێودەوڵەتی بەرفراوان هەیە و مەترسی شکستهێنان پرۆژەکەش هەیە، ڕێکخراوی غەزەی مرۆیی کە ڕێکخراوێکی ئەمریکییە، لەم هەفتەیەدا دەستی بە کارکردن و پێشکەشکردنی هاوکاریی مرۆیی بۆ دانیشتوانی غەزە کردووە .

ڕێکخراوەکە بە هاوکاریی سوپای ئیسرائیل، وا لە دانیشتوانی غەزە دەکات بۆ وەرگرتنی خواردن بڕۆن بۆ باشوری غەزە لە ڕەفەح .

کە دانیشتوانی غەزە بۆ خۆراک هاتنە باشور، دەخرێنە ناو گرتوخانەی سەربازییەوە و ڕێگە نادرێت بگەڕێنەوە بۆ شوێنەکانی خۆیان، ئەوەش وەک ئامادەکارییەک بۆ کردنەوەی دەرگای کۆچپێکردن و ڕاگواستن .

ئەوانەی دەستگیردەکرێن، واژۆیان پێدەکرێت کە دەستبەرداری هەموو خاک و موڵ و ماڵیان لە فەلەستین دەبن .

ئیسرائیل سورە لەسەر جێبەجێکردنی پیلانی هاوکارییەکان وەک کۆتا هەنگاوی ڕێگەپێدراو لەلایەن ئەمریکاوە بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ غەزە

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close