جیهانڕاپۆرتهەواڵ

بەمزووانە ڕێککەوتنێکی نوێ لەنێوان حەماس و ئیسرائیلدا واژۆدەکرێت

باسک نێت

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە کۆبوونەوەیدا لەگەڵ ئەندامانی حکومەت وتویەتی، بەمزووانە ڕێککەوتنێکی نوێ لەنێوان حەماس و ئیسرائیلدا واژۆدەکرێت و دیلەکانیش ئازاد دەکرێن .

ترەمپ لەو کۆبوونەوەیەدا ئاماژەیبەوەکردووە، گەڕانەوەی دیلەکان بۆ ماڵەکانیان زۆر نزیکە و، ئیدارەی ئەمریکاش بۆ ئەو مەبەستە لەگەڵ حەماس و ئیسرائیل لە پەیوەندیدایە .

لەلایەکی دیکەوە، وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاندووە، کاری بەردەوم هەیە بۆ ڕاگرتنی شەڕ لە کەرتی غەزە و پاراستی هاوڵاتییانی مەدەنیی .

هاوکات رۆژنامەی (یەدیعۆت ئەحرانۆت)ی عیبری ئاشکرایکردووە، کەسوکاری دیلە زایۆنییەکان نامەیەکیان لە (ستیڤ ویتکۆف) نێردەی ترەمپ بۆ خۆرهەڵاتی ناوەڕاست پێگەیشتووە و پێیوتوون، دۆناڵد ترەمپ کار لەسەر ڕێککەوتنێکی گشتگیر لەنێوان حەماس و ئیسرائیل دەکات .

نێردەکەی ترەمپ ڕاشیگەیاندووە، بابەتی ڕێککەوتن زۆر جدییە و بەئەنجام گەیشتنیشی تەنها کاتە و لە چەند ڕۆژی کەمی ئایندەدا هەموو شت تەواو دەبێت .

پێگەی (والا)ی عیبریش لە چەند بەرپرسێکی ڕژێمی زایۆنییەوە ڕایگەیاندووە، ئەگەری زۆرە تا دوو هەفتەی دیکە، ڕێککەوتنێکی نوێ لەنێوان حەماس و ئیسرائیل ئەنجامبدرێت .

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close