
ئەحمەد شەرع: بەشێک لە پاشماوەکانی ڕژێمی کەوتو هەوڵیاندا سوریای نوێ تاقی بکەنەوە
باسک نێت
نوێترین پەیامی ئەحمەد شەرع، سەرۆکی کاتی سوریا بۆ قۆناغی ڕاگوزەر لەبارەی گرژییەکانی سوریا:
سوریا یەکە، لە ڕۆژهەڵاتەوە بۆ ڕۆژئاوا و لە باکورەوە بۆ باشور یەکگرتوە
ئەگەر ئازارێک بە پارێزگایەکی سوریا بگات، هەمو پارێزگارەکان کۆدەبنەوە بۆ پشتیوانیکردنی
لە سوریا ئەمڕۆ هیچ جیاوازییەک لە نێوان دەسەڵات و گەلێکدا نییە و بۆ هەمو لایەک بە مانایە و گرنگە
هەندێک لە پاشماوەکانی ڕژێمی کەوتو هەوڵیاندا ئەو سوریا نوێیە تاقی بکەنەوە کە ئەوان لێی بێئاگا بون.
بە پاشماوەکان دەڵێم سەرەڕای تامەزرۆیی کوشتنمان، لە شەڕی ڕزگارییدا شەڕمان لەگەڵ کردون
ئێمە دەمانەوێت ئەو وڵاتە باشتر بکەین کە ئێوە وێرانتان کرد، بە خوێنی ئێوەش هیچ ئامانجێکمان بەدینایەت
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە




