جیهانڕاپۆرتعێراقهەواڵ

عێراق پەیامی راستەوخۆی ئەمەریکای پێگەیشتووە

بەرپرسێک لە وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە لێدوانێكدا بە رۆژنامەی “العربي الجدید” راگەیاندووە:

باسک نێت

لە ماوەی دوو هەفتەی رابردودا عێراق پەیامی راستەوخۆی ئەمەریکای پێگەیشتووە، سەبارەت بە پێویستی هەڵوەشاندنەوەی گروپە چەکدارەکان و چەککردنیان، بەتایبەتی ئەو حەوت گروپەی کە لە دوای (7)ی تشرینی یەکەمی (2023) لە هێرشەکانی دژی پێگە سەربازییەکانی ئەمریکا لە عێراق و سوریا بەشداریان کردووە، ئەوانیش بریتین لە: ( كەتیببەكانی حـ..ـزبـ..ـوڵا، عە*سائیبی ئەهلی حـ..ـەلق، نوجەبا، ئەوفیا، سەید لشوهەدا، ئیمام عەلی و ئەلتەفوف).

ئاماژەی بەوەکردووە، ئامانجی واشنتۆن تەنها چەکداماڵینی ئەم گروپانە نییە، بەڵکو چەکی هەموو گروپەكانە لە عێراق، تەنانەت بەوانەشی كە بەغداد دەڵێت، لەژێر چەتری حەشدی شەعبیدان.

وتیشی” حکومەتی محەمەد شیاع سودانی روبەروی ئاستەنگێكی زۆربووەتەوە لە مامەڵەکردن لەگەڵ ئەم دۆسیەیەدا، بەهۆی ڕەتکردنەوەی لەلایەن گروپە چەكدارەكان و تەنانەت لایەنە سیاسییە کاریگەرەکانی شیعەش، لە هەر هەنگاوێک بەو ئاڕاستەیە.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close