جیهانڕاپۆرت

قەتەر هؤشدارى دەداتە ناتانیاهۆ و كابینەكەی

قەتەر هؤشدارى دەداتە ناتانیاهۆ و كابینەكەی

باسک نێت

ڕۆژنامەی هائارتز لە زاری سەرچاوەیەکی ئاگاداری قەوارەی زایۆنییەوە ڕایگەیاندووە : قەتەر زۆر ناڕازییە لە ڕەفتار و لێدوانەکانی نەتانیاهۆ سەبارەت بە ئاوارەبوونی فەلەستینییەکان.

ئەو سەرچاوە بە ڕۆژنامەکەی ڕاگەیاندووە، قەتەر نیگەران بووە بەهۆی شکستهێنانی نەتانیاهۆ لە ناردنی شاندێک بۆ دۆحە لە دووشەممەی ڕابردوودا بۆ دەستپێکردنی دانوستانەکان.

رۆژنامەكە ئاماژەی بەوەشکردوە، قەتەر پەیامی توڕەیی گەیاندووەتە ناتانیاهۆو هوشیاری داوە کە ئەم ڕێککەوتنە دۆحەش دەگرێتەوە وەک گەرەنتی جێبەجێکردنی.

ئەو سەرچاوەیە ئەوەشی خستەڕوو کە قەتەرییەکان ڕایانگەیاندووە، ڕەفتاری قەوارەی زایۆنی بەردەوامی ئازادکردنی زیندانیان لە قۆناغی یەکەمدا دەخاتە مەترسییەوە.

میدیاكانی قەوارەی زایۆنیش رایانگەیاندووە کە دانوستانەکان بۆ قۆناغی دووەمی ڕێککەوتنی ئاگربەستی نێوان ئیسرائیل و حەماس هێشتا دەستی پێنەکردووە، هەروەها گفتوگۆی ناوخۆیی حكومەتەكەی ناتانیاهۆ و هەندێکی دیکە لە نێوان حەماس و ناوبژیوانەکاندا هەیە.
میدیاكانیان زۆر بەروونی ئەوەیان خستوەتە روو كە ڕێککەوتنەکە پێشێلکراوە، چونکە دانوستانەکان بۆ قۆناغی دووەمی ڕێککەوتنی ئاڵوگۆڕکردن لە ڕۆژی 16ی قۆناغی یەکەم دەستیپێنەکردووە.

میدیای زایۆنی ئەوەشی خستوەتە روو كە شاندی دانوستانکاری زایۆنی دەسەڵاتی تاوتوێکردنی قۆناغی یەکەمی ڕێککەوتنی ئاڵوگۆڕکردنەکەی هەیە نەک دووەم، بەهۆی دژایەتی نەتانیاهۆ. دەست پێنەکردنی دانوستانەکان بۆ قۆناغی دووەمی ڕێککەوتنەکە کاریگەری لەسەر پرۆسەی ئاڵوگۆڕی زیندانییەکان دەبێت لە قۆناغی یەکەمدا.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close