
ئەمڕۆ یەکشەممە، نرخی نەوت لە بەرزیدا جێگیرە و یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە 96 دۆلار و 72 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.
بەپێێ داتاکانی بازاڕی نەوت، نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمریکی بە 90 دۆلار و 77 سەنت مامەڵەی پێوەکراوە، نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت-یش بە 96 دۆلار و 72 سەنت مامەڵەی پێوەکراوە.
ئەوەش لەکاتێکدایە، بەهۆی کاریگەری جەنگی روسیا ئۆکرانیاوە لەماوەی رابردوودا نرخی نەوت بەرزبوونەوەی بەرچاوی تۆمارکردووە و لە شەش هەفتەی رابردوودا 130 دۆلاری تێپەڕاند و دواتر نرخەکەی هاتەوە خوارەوە بەڵام هەر بە بەرزی مایەوە و لە سەروی 10 دۆلارەوە مامەڵەی پێوەکرا.
بەپێی پێشبینییەکان لەمساڵدا بەراورد بە ساڵی رابردوو، خواست لەسەر نەوت زیاد دەکات و بۆ 96 ملیۆن و 400 هەزار بەرمیل لە رۆژێکدا بەرز دەبێتەوە.
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە