جیهانڕاپۆرتهەواڵ

ترەمپ لە یەکەم رۆژی دەستبەکاربوونیدا چەند بڕیارێکی گرنگ دەردەکات

باسک نێت

کەناڵی CNNـی ئەمریکی بڵاویکردووەتەوە، کە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی نوێی ئەمریکا لە یەکەم رۆژی دەستبەکاربوونیدا وەک سەرۆک، ژمارەیەک بڕیار دەردەکات کە بەشێکیان تایبەتن بە بارودۆخی ناوخۆیی وڵاتەکە و سیاسەتی دەرەوەی ئەمریکا و پرسە جیهانییەکان، کە گرنگترینییان بریتین لەمانە:

پرسی کۆچبەران
دۆناڵد ترەمپ لەیەکەم پەیامیدا وەک سەرۆکی نوێی ئەمریکا رایگەیاند، کە بڕیارێک بۆ دیپۆرتکردنەوەی بەشێكی کۆچبەران دەدات و هەوڵەکانی بۆ توندکردنەوەی سنوورەکانی ئەمریکا بەهێزتردەکات.

دوو رەگەزی
سەرۆکی نوێی ئەمریکا رایگەیاندبوو، لە حکومەتی نوێی ئەمریکادا تەنها دوو رەگەز بوونیان دەبێت ئەوانیش نێر و مێ، لەم بارەیەشەوە کاردانەوەی دەربارەی هەبوونی رەگەزی دیکە دەبێت.

راگرتنی تیکتۆک
ترەمپ ئاماژەی بەوەداوە، کە بڕیارێک بۆ لابردنی راگرتنی تیکتۆک دەردەکات، بەو مەرجەی کۆمپانیا چینییەکە رێژەی %50ـی پشکەکانی بە وەبەرهێنەرێکی ئەمریکی بفرۆشێت.

ئابووری و پیشەسازیی ئەمریکا
سەرۆکی نوێی ئەمریکا رایگەیاندبوو، لە یەکەم رۆژی دەستبەکاربوونیەوە هەوڵەکانی بۆ بەرەوپێشبردنی ئابووری ئەمریکا دەخاتەگەڕ و لەو چوارچێوەیەشدا پرۆسەی بەهێزکردنی بواری نەوت و سامانە سروشتییەکان پەرەپێدەدات.

لێخۆشبوون
ترەمپ بڕیاری لێخۆشبوونی بۆ نزیکەی 1500 کەس دەکرد، کە بەهۆی هێرشکردن بۆ سەر بینای کۆنگرێس لە چەند ساڵی رابردوودا دەستگیرکرابوون.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close