رۆژنامەی دەیلی مەیل ڕایگەیاند، “بەشار ئەسەد و خێزانەکەی 18 شوقەی گرانبەهایان لە ناوەڕاستی مۆسكۆ كڕیوە”.
باسک نێت
رۆژنامەی (دەیلی مەیل)ی ئینگلیزی لە بڵاوکراوەیەکدا ڕایگەیاند: “لەگەڵ دەستپێكردنی شۆڕشی سووریا، بەشار ئەسەد بڕی 2 ملیار دۆلاری رەوانەی دەرەوەی وڵات كردبوو و تا ئێستا ئەو بڕە پارەیە لە هیچ هەژمارێكی بانكی تۆمار نەكراوە و دیار نییە”.
ئاشکراشیکرد: “ئەسەد و خێزانەكەی هەروەها 18 شوقەی گرانبەهایان لە ناوەڕاستی مۆسكۆ كڕیبوو كە بەهاكەیان بە زیاتر لە 30 ملیۆن پاوەن دەخەملێنرێت”.
ئاماژەی بەوەشکرد: “بەشار ئەسەد و خێزانەكەی پەیوەندییەكی دۆستایەتی فراوانیان لە مۆسكۆ هەیە، بەتایبەت حافزی كوڕە گەورەی كە تا ئێستا قوتابی دكتۆرایە لە زانكۆی مۆسكۆی حكومی”.
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە