عێراق بەرێژەی 2.6% زیادبوونی ساڵانەی دانیشتوانی بەخۆوە بینیوە.
باسک نێت
🔻ساڵانە بەرێژەی (ملیۆنێك) كەس و زیاتر لە یەك ملیۆن كەس ژمارەی دانیشتوان زیاد دەكات.
🔻لە كۆتایی 2023دا ژمارەی دانیشتوانی عێراق 43 ملیۆن كەسی تێپەڕاندووە.
🔻پێشبینی دەكرێت كۆتایی 2024دا ژمارەی دانیشتوان بگاتە 44 ملیۆن كەس.
🔻ژمارەی وردو كۆتایی دانیشتوانی عێراق لەو سەرژمێرییەدا دەردەكەوێت كە 20و 21ی ئەم مانگە ئەنجام دەدرێت.
🔻دانیشتوان لە عێراق دابەشبوون بەسەر چەند چینێكی تەمەندا، بەمشێوەیە:
🔸چینی منداڵان (ئەوانەی تەمەنیان لە سفرو بۆ 15 ساڵ و سەروترە): 40%ی تێكڕای دانیشتوان
🔸چینی ئەوانەی لەرووی ئابورییەوە كاران (واتا لە تەمەنی 16 ساڵ تاوەكو 64 ساڵ): 57%ی تێكڕای دانیشتوان
🔸چینی گەورە ساڵان (ئەوانەی تەمەنیان لە 65 ساڵ و بەرەو سەرتردایە): تەنیا 3%ی تێكڕای دانیشتوان
🔻رێژەی هەژاریی بۆ نزیكەی 17% دابەزیوە، ئەمە لەكاتێكدایە بەر لە دوو ساڵ رێژەكە نزیكەی 23% بووە.
عەبدولزەهرە هینداوی- وتەبێژی وەزارەتی پلاندانانی عێراق