ڕاپۆرتعێراقهەواڵ

سودانی : شەش جار هانای بۆ ئەمریكا بردووە، تا رێگە لە ئیسرائیل بگرێت عێراق بۆردومان نەكات.

رۆژنامەی شەرقولئەوسەتی عەرەبی رایگەیاندووە، سەرۆکوەزیرانی عێراق شەش جار هانای بۆ ئەمریكا بردووە، تا رێگە لە ئیسرائیل بگرێت عێراق بۆردومان نەكات.

باسک نێت

رۆژنامەی شەرقولئەسەت لە راپۆرتێکدا ئاشکرایکردووە، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لەماوەی رابردوودا رێگریی “گەورە”ـی کردووە لەوەی ئیسرائیل بۆردوومانی عێراق بکات.

رۆژنامەکە باسی لەوەشکردووە، گروپە میلیشیاکان سودانییان لە بەرانبەر ئەمریکا تووشی ئیحراجییەکی گەورە کردووە و سودانی لێیان نیگەرانە.

ئەم هەوڵانەی سودانی لە کاتێکدان، گروپە میلیشیاکان رۆژانە لە رێگەی درۆنەوە بۆردوومانی ئیسرائیل دەکەن و میدیاکانی ئیسرائیلیش ئەوەیان ئاشکرا کردووە، کە بەمزووانە سوپای ئەو وڵاتە وەڵامی گروپە چەکدارەکانی ناو عێراق دەداتەوە

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close