پزشكیان داوای لە سودانی كردووە نێوەنگیری بكات لەگەڵ واشنتۆن
باسک نێت
رۆژنامەی (الجریدة):
مەسعود پزشكیان, سەرۆك كۆماری ئێران، لە كۆبونەوەكەیدا لە بەغداد، داوای لە محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیرانی عێراق كردووە، نێوەندگیری لەگەڵ واشنتۆن زیندوبكاتەوە، لەكاتێكدا حكومەتی نوێی ئێران لەهەوڵی دەستپێكردنەوەی دانوستانەكانە لەبارەی دۆسیەی ئەتۆمییەكەی لەگەڵ وڵاتانی خۆرائاواو، تارانیش روبەڕوی فشاری نوێ بووەتەوە بەهۆی تۆمەتباركردنی لەلایەن وڵاتانی خۆرئاواوە، بە رەوانەكردنی موشەكی بالیستی بۆ روسیاو، بەكارهێنانی لە جەنگی ئۆكرانیادا.
بەغداد پێشتر چەند گەڕێكی دانوستانەكانی نێوان سعودیەو ئێرانی میوانداری كرد، كە دواتر رێككەوتنی ئاشتەوایی پەكینی لێكەوتەوە، هاوكات بەغداد رۆڵی گێڕاوە لە ئاڵوگۆڕكردنی پەیام لەنێوان واشنتۆن و تاران.
یەكێك لە ئەندامانی شاندەكەی یاوەری پزشكیانی بۆ بەغداد، رایگەیاندووە: سەرۆك كۆماری ئێران داواشی لە سودانی كردووە، كاربكات بۆ بەدەستهێنانی لێخۆشبونێكی تایبەت لە سزاكانی ئەمریكا، بۆ پێدانی شایستە داراییەكانی تاران لە بەغداد و، پاراستنی ئەو بانكانەی مامەڵە لەگەڵ ئێران دەكەن و، مەترسی سزادانیان لەسەرە.