ڕاپۆرتعێراقهەواڵ

هیچ رێككەوتنێك نەكراوە بۆ كشانەوەی سوپای ئەمریكا لە عێراق

راوێژكارێكی سودانی:
هیچ رێككەوتنێك نەكراوە بۆ كشانەوەی سوپای ئەمریكا لە عێراق

باسک نێت
رۆژنامەی (العربي الجدید):
سەبهان مەلا جیاد، راوێژكاری سیاسی سەرۆك وەزیرانی عێراق، رەتیدەكاتەوە هیچ رێككەوتنێك كرابێت لەسەر وادەیەكی دیاریكراو، بۆ كۆتایهێنان بە ئەركی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە عێراق ،و چوونە دەرەوەی سوپای ئەمریكا.

راوێژكارەكەی سودانی ئاماژەی بەوەكردووە: گفتوگۆكان لەو چوارچێوەیەدا لەنێوان بەغدادو واشنتۆن لە رۆژانی داهاتوودا دەستپێدەكاتەوە.
جەختیشكردووە: تائێستا هیچ وادەیەكی زەمنی دیارینەكراوە بۆ كشانەوەی سوپای ئەمریكا، بەڵام حكومەت هەنگاو بۆ كۆتایهێنان بە ئەركی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دەنێت، لەڕۆژانی داهاتووشدا گەڕێكی نوێی گفتوگۆكان دەستپێدەكاتەوە, بۆ ئەوەی ئامادەكاری بكرێت كشانەوەی بەشێكی هێزەكان.
پێشتر ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز، لەزاری ژمارەیەك سەرچاوەی ئەمریكی و عێراقییەوە بڵاویكردەوە، عێراق و ئەمریكا لەبارەی كشانەوەی هێزەكانی هاوپەیماننان لێكگەیشتنیان كردووە، رێككەوتنەكەش تەنها راگەیاندنی ماوە، كە لەمانگی ئەیلولی ساڵی (2025) دەستپێدەكات و لەكۆتایی ساڵی (2026) پرۆسەی كشانەوە كۆتایی دێت.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close