ئابووریڕاپۆرتكوردستانهەواڵ

“نزیکەی 10 هەزار موچەخۆر ماون خۆیان له‌ پرۆژه‌ی (هه‌ژماری من) تۆمار بکەن

“نزیکەی 10 هەزار موچەخۆر ماون خۆیان له‌ پرۆژه‌ی (هه‌ژماری من) تۆمار بکەن”
باسک نێت
راگه‌یه‌ندراوی كۆبوونه‌وه‌ی ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی و ئابوری له‌گه‌ڵ تیمی سەرپەرشتیاری پڕۆژەی (هەژماری من) لە نوسینگەی سەرۆک وەزیران:

وەزیری دارایی تیشکی خستە سەر ئەو کێشانەی لە ماوەی ڕابردوودا لە بانکە ئەهلییەکان هەبووە کە پێویستە بەزووترین کات چارەسەر بکرێت.

لەئێستادا نزیکەی 10 هەزار موچەخۆر ماون خۆیان تۆمار بکەن.

زیاتر لە 750 ئامێری ڕاکێشانی پارە دانراوە و زیاتر لە یەک ملیۆن مووچەخۆر بەشێوەی دیجیتاڵی موچە وەردەگرن.

وەزیری دارایی: بڕیاریدا بە زووترین كات لە ڕێگای لیژنەیەکی تایبەتی وەزارەتەوە دەست بە هەنگاوەکانی گواستنەوەی پڕۆژەی هەژماری من بکرێت بۆ سەر وەزارەتی دارایی و ئابوری.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close