
بەرپرسێکی باڵای ئۆکرانیا ڕاگەیاند، ڤۆلۆدیمیر زلێنسکی، سەرۆکی ئۆکرانیا سبهی هەینی لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ ئەمریکییەکەی وتوێژ دەکات سەبارەت بە ئەگەری گەیاندنی موشەکی تۆماهۆک بۆ وڵاتەکەی ئهمڕۆ.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 16ـی تشرینی یەکەمی 2025، بەرپرسێک باڵای ئۆکرانیا بە ئاژانسی فرانس پرێسی راگەیاند، زلێنسکی ئهمڕۆ دەگاتە پایتەختی ئەمریکا و لەگەڵ نوێنەرانی پیشەسازی بەرگری کۆدەبێتەوە بە ئامانجی ئهوهی موشەکی تۆماهۆک بهدهستبهێنێت، موشهكی تۆماهۆك كه زیلێنسکی داوای دهكات ڕێگە بە ئۆکرانیا دەدات کە هێرشی قوڵتر بۆ ناو خاکی ڕوسیا ئەنجام بدات.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئێستا پەیوەندییەکانی نێوان واشنتن و کیێڤ زۆر باشترە، “پێدەچێت ئەمریکییەکان بەگشتی درک بەوە بکەن کە یارمەتیدانی ئۆکرانیا خاڵیان پێدەبەخشێت و ئەوەش وەک فشارخستنە سەر ڕوسیا کۆتایی بە هەمو شتێک دەهێنێت”.
وتیشی، زیلێنسکی لەگەڵ بەرهەمهێنەرانی چەک کۆدەبێتەوە بۆ گفتوگۆکردن لەسەر ئەوەی کەی گەیاندنی چەک دەستپێدەکات، بەرپرسانی ئۆکرانیا کە لەم هەفتەیەدا سەردانی واشنتنیان کردوە لەگەڵ نوێنەرانی کۆمپانیاکانی بەرهەمهێنانی چەکی ئەمریکی کۆبونەتەوە، لەنێویاندا کۆمپانیای ڕیتیۆن کە موشەکی تۆماهۆک بەرهەم دەهێنێت.
ئەمەش لە کاتێکدایە، ترەمپ پێشتر هۆشداریی بە ڕوسیا دابوو کە ئەگەر مۆسکۆ بەم زوانە شەڕەکەی لەوێ یەکلایی نەکاتەوە، ڕەنگە موشەکی تۆماهۆکی دوورمەودا بۆ ئۆکرانیا بنێرێت، هاوکات ڕوسیاش هۆشداریدا لەوەی ناردنی موشەک بۆ ئۆکرانیا پەیوەندییەکانی لەگەڵ واشنتن دەپچڕێنێت و خولێکی نوێی هەڵکشان دەستپێدەکات.
موشهكی تۆماهۆك كه زیلێنسکی داوای دهكات ڕێگە بە ئۆکرانیا دەدات کە هێرشی قوڵتر بۆ ناو خاکی ڕوسیا ئەنجام بدات.
باسک نێت




