ڕاپۆرتعێراقهەواڵ

وەزارەتی جەنگی ئەمریكا:  پرۆسەی كەمكردنەوەی هێزەكانی ئەمریكا لە عێراق دەستیپێكرد

وەزارەتی جەنگی ئەمریكا:
پرۆسەی كەمكردنەوەی هێزەكانی ئەمریكا لە عێراق دەستیپێكرد
باسک نێت
وەزارەتی جەنگی ئەمریكا “پنتاگۆن” دەڵێت: سوپای ئەمریکا دەست دەکات بە کەمکردنەوەی بوونی خۆی لە عێراق، لە هەنگاوێکدا کە رەنگدانەوەی کە بە “سەرکەوتنی هاوبەش” لە شەڕی دژی داعش وەسف دەكرێت.

هێشتا دیار نییە چەند سەرباز دەکشێتەوە، یان قەبارەی ئەو یەكانە چەندە كە لە عێراق دەمێننەوە.

شۆن پارنێل وتەبێژی “پنتاگۆن” رایگەیاندووە: بەپێی رێنماییەكانی سەرۆک کۆمار و وەك گونجاندن لەگەڵ کارەکانی لیژنەی باڵای سەربازی ئەمریکا_عێراق و ئەو بەیاننامە هاوبەشەی لە 27ی ئەیلولی 2024 دەرچووە، ویلایەتە یەكگرتووەكان و هاوبەشەکانی هاوپەیمانی ئەرکی سەربازی خۆیان لە عێراق کەمدەکەنەوە.

جەختیشیکردەوە، ئەمریکا بەردەوام دەبێت لە هەماهەنگییەکی توندوتۆڵ لەگەڵ حکومەتی عێراق و ئەندامانی هاوپەیمانی بۆ دەستەبەرکردنی گواستنەوەیەکی بەرپرسیارانە و رێک و پێک.

ئەم کەمکردنەوەیە بەشێکە لە رێککەوتنێکی پێشوی نێوان بەغدادو واشنتۆن بۆ کشانەوەی بەشێک لە هێزەكانی لە هەندێک شوێن تا کۆتایی مانگی ئەیلول.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close