
وەزارەتی تەندروستیی فەڵەستین لە کەرتی غەززە ڕایدەگەیەنێت، ١٤ کەسی دیکەی بەھۆی برسییەتییەوە لە کەرتی غەززە گیانیانلەدەستدا.
باسک نێت
وەزارەتی تەندروستیی فەڵەستین لە ڕاگەیاندراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، لە میانی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا، ١٤ کەسی دیکە بەھۆی برسییەتییەوە لە کەرتی غەززە، گیانیان لەدەستداوە.
ئاماژەی بەوەش كردووە، لەو ١٤ کەسەی کە لە میانی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا بەھۆی برسیەتییەوە لە کەرتی غەززە گیانیان لەدەستداوە، یەکێکیان منداڵە.
باسی لەوەش کردووە ژمارەی ئەو فەڵەستینییانەی کە لە مانگی تشرینی یەکەمی ساڵی ٢٠٢٣وە تا ئێستا بەھۆی برسییەتییەوە لە کەرتی غەززە گیانیان لەدەستداوە، بەرزبووەتەوە بۆ ١٤٧ کەس کە لەنێویاندا ٨٣ منداڵ ھەن.
باسک نێت
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە




