نوسەران

بێ لایه‌نی سوپاو ده‌زگا ئه‌منیه‌كانی عێراق یانی چی !؟

بێ لایه‌نی سوپاو ده‌زگا ئه‌منیه‌كانی عێراق یانی چی !؟

ن/غه‌فور ئه‌حمه‌د

⛔️ واته‌ ده‌رهێنانی عێراق به‌گشتی وده‌زگاو دامه‌زراوه‌ ده‌ستووریی و یاساییه‌كانی حكومه‌تی عێراق له‌ژێر هه‌ژموون و فشاری گروپ و لایه‌نه‌ سیاسیه‌كانی عێراق به‌گشتی و گروپ و لایه‌نه‌كانی نزیكـ له‌ئه‌جیندای ده‌ره‌كی !

⛔️ واته‌ كاركردن به‌یاسای یاریكردن به‌كات و ڕاده‌ستكردنی به‌زه‌مه‌ن ، هه‌تا هه‌ردوولای به‌رهه‌ڵستكار ماندوو ده‌بن و وزه‌و تواناكانی یه‌كتری ده‌كوژن ، ئه‌وجا له‌نێوان زاڵبوونی لایه‌كـ به‌سه‌ر‌ ئه‌ویتردا یان ئاماده‌بوون بۆ لێكگه‌یشتن و چاره‌سه‌رێكـ ئه‌گه‌ر به‌شێوه‌یه‌كی كاتی و بۆ قۆناغێكی دیاریكراویش بێ !

⛔️ واته‌ تێگه‌یاندنی ڕای گشتی و ئاگاداركردنه‌وه‌ی شه‌قام وجه‌ماوه‌ری ناڕازی هەردوولا ، كه‌ ئه‌وه‌ی له‌نێوان سه‌درو مالیكیدا ده‌گوزه‌رێت شه‌ڕی به‌رژه‌وه‌ندی شه‌خسی و گروپسازی نێوان خۆیانە ، نه‌كـ خه‌بات و هه‌وڵدان بۆ به‌دیهێنانی خه‌ون و ئامانجه‌كانی ئێوه‌ی ناڕازی !

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close