نوسەران

جیهان لەبەردەم دروستوونەوەی ئیمپراتۆریەت

نووسبی: هێدی هەولێری
چەند ڕٶژە هێرشی سوپای ڕوس بۆ داگیرکردنی ئۆکڕانیا بەردەوامەو چەندین لێکەوتەی سیاسی و نێودەوڵەتی و سەربازی بەپلەی یەکەم لێکەوتووەتەوە. جەنگی ئەمجارە، ئەگەر بەردەوام بێت جیهان پەلکێش دەکات بۆ شەڕێکی تر و بەرۆکی وڵاتان دەگرێت، یان بەشێوەیەک هەر دەوڵەتێک هاوپەیمانی خۆی دێنێتە ناو گەمە سیاسی و سەربازیەکانەوە، تا ئەوکاتەی وەک پێشبینی دەکرێت جەنگەکە سەرتاسەری بێت تا ئەوکاتەی سەری کەسێک دەخوات.
شەڕەکەی ئەمجارەی جیهان ڕوس و ئۆکڕانیایە، کە ئێستا شەڕ کەتووەتە ناو کیێفی پایتەختەوەو دۆخەکە وای لێهاتووە دان بەوەدابنێین: سەرۆکی ئۆکڕانیا کاتێ وتی: کەس پشتگیریمان ناکات و جیهان بێدەنگە وەک تەماشاکارن. ئێستا ئەوروپا ئەو شانازیەی نەماوە، کە باسی لەئارامی خۆرئاوای دەکرد، لەگەڵ ئەوەی ئارامی زۆربەی وڵاتانی خۆرهەڵاتیان بەرەو شێواوی و ناسەقامگیری برد، کێشەکەش داگیرکردنی خۆرهەڵات بوو، بەڵام ئێستا بۆ پاراستنی ئاسایشی یەکێتی ئەوروپا و هێزو وڵاتە هاوپەیمانەکانیان سەرۆک و سەرۆک وەزیران و ڕاوێژکاری دەوڵەت و وڵاتان هاتنە دەنگ، لەبەرئەوەی هێرشەکانی ڕووسیا درێژەی کێشاو خەریکە بەرژەوەندیەکانی ناتۆ و یەکێتی ئەوروپا و بەتایبەتی خۆرئاواوە دەکەوێتە مەترسیەوە. ڕوسیا…. وەک وڵاتێکی لەمێژینەی کۆن (یەکێتی سۆڤیەتی پێشوو)، بۆ گەڕانەوەی شکۆی وڵاتەکەی خۆی یەکەم زەنگی شەڕی لێدا، بەشێوەیەکیش بێزاربوون لەهەیمەنەی ئەمریکا، کە کۆت و بەند خستووەتە سەر ئەو وڵاتانەو بەئارەزووی خۆی دەستاودەست بەم و بەو دەکات، بۆیە ڕاکێشانی وڵاتانی تر بۆ ناو گەمە سەربازیەکە، کە پڕوشەی ئاگری شەڕ ڕەنگە جیهان بگرێتەوە، ئەگەر زوو ڕوسیا نەگەڕێتەوە خاڵی سەرەتای هێرش.
بێدەنگیەکەی ئەمریکا زۆرێک لەچاودێرە سیاسیەکانی جیهانی سەرسام کرد، کە بەرەبەیانی ڕۆژی پێنجشەممە ٢٤ -٢- ٢٠٢٢ وەزیری دەرەوەی ئۆکرانیا رایگەیاند: لەبەرەبەیاندا سەرۆکی روسیا فەرمانی کردووە بە ئەنجامدانی هێرشێکی بەرفراوانی سەربازی بۆناو ئۆکرانیادا.
ڤلادیمیر پوتن سەرۆکی روسیا لەوتارێکیدا کە لەتەلەفیزیۆنی فەرمی روسیا بڵاوکرایەوە، فەرمانی کردووە بەدەستپێکردنی ئۆپراسیۆنەکانیان لەدونباس و هۆشداریدا لەبەرامبەر هەر دەستوەردانێکی دەرەکی کاردانەوەی توندیان دەبێت.
کاردانەوە نێودەوڵتییەکان لەبارەی هێرشەکانی روسیا بۆ سەر ئۆکرانیا
سەرۆکی ئەمریکای هێنایە دەنگ و رایگەیاند: روسیا دەبێت بەرپرسیارێتی تەواوی هیرشەکانی هەڵبگرێت و سەرۆک وەزیرانی بەریتانیاش دەڵێت: روسیا جەنگێکی خوێناوی دەستپێکردووە.
بیانووەکانی ڕوسیا بۆ داگیرکردنی ئۆکڕانیا بۆ چەک داماڵین و ڕووخاندنی حکومەت بوو، کە بەئاشکرا پووتین ئاماژەی پێکردبوو،
بەڵام لێرەوە ئەمریکا و ئەوروپاش بەزیاتر تێوەگلانی ڕوسیا بۆ چوونە ناو جەرگەی جەنگ بێدەنگیەکانیان لەوەوە سەرچاوە دەگرت تا ئەوکاتەی ئامانجەکەیان بەدیهێنا.
ئەمریکا دەمێک بوو دەیویست بەشێوەیەک ڕوسیا لەجەنگێکدا بگلێنێت، لەسوریا هەلێک هەبوو، بەڵام لەبەر بوونی ئێران و دیسان پەلهاوێشتنی بۆ خۆرهەڵاتی ناوەڕاست ڕەنگە نەتوانێ بەزوویی دەستی پێبگات و ڕوسیا بخاتە ناو شەڕێک بۆئەوەی لوتی بشکێنێ تا لەئاست ئەو ململانێیە نێودەوڵەتیە ڕزگاری بێت، بەڵام وەک وترا بۆی نەکرا، ئیتر لەسەرەتای هەنگاوەکانی دەستپێکردنی هێرشی داگیرکردنی ئۆکڕانیا بێدەنگیە سەرەتاکەی ئەمریکا نهێنیەکەی درکاند، بەوەی هەلێک بە بەرامبەرەکەی دەدات تا بزانێ وازدێنێ، یان بەردەوام دەبێ؟ بەڵام وازی نەهێناو کەوتە تەڵەوەو خۆی خستە ناو ئەو گێژاوە ئابووری و سیاسی و پێش هەموو شتێک لوت شکاندنی سەربازەکانی کاتێ داخڵی ناو ئۆکرانیا بوون، هەرچەندە زیانێکی بێژماری بەئۆکرانیا گەیاند، کە ئێتستا خەریکە فریای ژماردنی سەربازە کوژراوەکان و تێکشکاندنی تانک و زرێپۆش و ئۆتۆمبێلە سەربازەکانی ناکەوێ.
ئەو زەبرو زەنگەی سەرەتای ڕوسیا بەرامبەر جیهان و هاوپەیمانانی ئۆکڕانیا کردی، بەرەو ئەو قۆناغە ترسناکانەی دەبات، ئەگەر وەک خۆی گۆڕانکاری بەسەر ستراتیژو بەرنامەکەی هێرشەکەی بەرەبەیانی پێنجشەمدا نەیەت و ڕێڕەوەکەی نەگۆڕێت.

دوا وتە:-
ئەگەر ئەو هەوڵەی ڕوسیا سەربگرێت بەتەواوی داگیرکردنی ئۆکڕانیاو ڕوخاندنی حکومەتەکەی
حاڵی ئێستا ڕوسیا بەردەوامە لەسەر هەوڵەکانی و دەیەوێ ئیمپڕاتۆریەتی خۆی لەشێوەی یەکێتیە سۆڤیەتەکەی پارچەکراوی جارانی خۆی لەسەر گیانی وڵاتە تازەکانی ڕێکبخاتەوە، کە ئەگەر ئەوە سەربگرێت ڕەنگە چەندین وڵاتی تریش تاو بدەنە وڵاتە تازە دروستکراوەکان، کە دوای ڕووخانی ئیپراتۆریەکان دروست بوون، ئەوکات گۆڕانکاری تازە لەناو هاوکێشە قوڕسەکاندا بەئەستەم حەل دەکرێت و جیهان لەبەردەم بیروبۆچوونی دروستکردنەوەی ئیمپراتۆریەتەکاندا بەرەو کوێ دەڕوات؟

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close