نوسەران

بزووتنەوەی ئیسلامی لەداستانی کۆرێدا فەرماندەو سەرکردەیەکی بوێرو ئازاو چەلەنگی لە دەستدا

بزووتنەوەی ئیسلامی لەداستانی کۆرێدا فەرماندەو سەرکردەیەکی بوێرو ئازاو چەلەنگی لە دەستدا.

لە بیست و نۆهەمین ساڵیادی داستانی كۆڕێدا ١٩٩١/٤/١١ بزووتنەوەی ئیسلامی لایەنیکی سەرەكی ئەو هێزانە بوو کە بەرەنگاری هێزەکانی بەعسی بوونەوە لە و نەبەردیەدا کەتێیدا هێزە داگیرکەرەکانی بەعس شکستێكی گەورەو کەم وێنەیان خوارد هێزەکانی بزووتنەوە بەسەر پەرشتی مامۆستا عبدالقادر برایەتی و ژمارەیەك فەرماندەو پێشمەرگەقارەمانەکانی بزووتنەوە ڕۆڵێكی قارەمانانەو گەورەیان گێڕا لە تێكشكاندنی هێزەكانی بەعس، لە وداستانەدا شەهیدێکی سەرکردەو وبوێرو قارەمان گیانی خۆی بەخشی شەهید مەلا عمر لەگەڵ پۆلێك لە هاوسەنگەرانی ، لەیادی شەهیدانی داستانی کۆڕێدا سڵاو لە گیانی پاکیان جیگەیان بەهەشت، ئەوانەی سەروەری وداستان تۆماردەکەن و قارەمانی مەیدانی جەنگ وبەرخۆدانن کەمن بەڵام ئەوانەی لەسەرخوێنی ئەوانەدەژن زۆرن كە لە بەرچاویان نیە بەشداری هێزەکانی بزووتنەوەی ئیسلامی لە گەڵ هێزە کانی لایەنەکانی تر لە تۆمارکردنی ئەو داستانە مێژوویەدا کە تائێستاش زرێپۆشەکانی تێكشكێنراو لەکۆرێدا شاهێدی ئەو داستانەن هەر ئەو تێكشکانەی هێزەکانی بەعس بوو بە مایەیی وەر چەرخانێكی گەورە لەهاوكێشەکانی عێراق و کوردستان. هەزاران هەزار سلاو لە گیانی پاکی سەرجەم شەهیدانی ئازادی.
د. عبداللە وەرتی
گووتە بێژی بزووتنەوەی ئیسلامی کوردستان

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

هەروەها

Close
Close