كوردستانهەواڵ

بزووتنەوەی ئیسلامی:بەرپرسانی کورد پەلەیانکرد لە پشتیوانی كردنی کازمی بۆ سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێڕاق

بزووتنەوەی ئیسلامی:بەرپرسانی کورد پەلەیانکرد لە پشتیوانی كردنی کازمی بۆ سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێڕق؟

هەمیشە میللەتی کوردو دەسەڵات دارەکانی زۆر عایفیانە بیریا کردووەتەوەو زوو بڕیاریان داوە ئەم جارەش پێش ڕاسپاردنی کازمی دتسەڵات دارانی کورد بێ هیچ پرس و ڕایەک پشتگیریان بۆ دەربڕی و پەلەیان کد لەبەر ئەم هۆکارانەی خو١رەوە: ١- کازمی کەسایەتێکی غامزە مامەڵە لەگەڵیدا بە بێ لە یەکتر تێگەیشتن و رێککەوتن وتفاهم یاخود پشتیوانی لێکردنی هەڵەیەکی سیاسی گەورەیە. ٢- مصطفی کازمی ئەوەندە کاریگەرنیە لەساحەی عێڕاقی چونکە نەخاوەنی حزبێکی سیاسیە نە میلیشیای چەکداریشی هەیە تالایەنەکان ناچاربن رێکەوتنی دوورمەودای لەگەڵ واژۆبکەن و پشتیوانی بەردەوامی بن. ٣- لە زروفی ئێستای عێراق پێناچێت بتوانێ شتێك بۆ کورد بكات مەترسی زۆریش هەیە کە بتوانێت تەنانەت شایستەداراییەکانی هەرێمیش وە ک خۆی بنێریت بە مووچەی فەرمانبەرانیشەوە چونکە لەوانیە لایەنە شیعیەکان فشاری گەورەی بۆبێنن بەئامانجی فشاری ئابووری لە سەر هەرێم. ٤- پێناچێت بەبێ ڕەزامەندی ماڵی شیعە بڕیار بدات چونکە كاندیدی ئەوانەو زۆربەی لایەنە سەرەکیەکان پشتیوانی لێدەکەن و هاوکاری دەبن بۆ پێدانی متمانە پێئ لە پەرلەمانی ئیراق بەمەش ئیلتیزامی گەورەی بۆ دروست دەبیت بەرامەر ماڵی شیعە ئەوانیش بە پێی رابردوو هەڵوێستەکانیان ڕوونە لەسەر كورد. ٥- ڕاستە کازمی لە کوردستان ژیاوەو دۆستایەتی باشییشی هەیە لەگەل سەرکردەکانی پارتی ویەکێتی و لایەنەکانی تریش وە هەندێ هەلوێستی ئەرێنیشی هەبووە لە رابردوودا سە بارەت بە كێشەکانی کورد لە گەڵ بەغدا بەڵام پێناچێت ئەوە کافیبێت بۆ پشتیوانی پێشوەختە ڵێی بەر لە رێكەوتنی واژۆ کراو لەگەڵیدا چونکە ئەو کەسایەتیە بەهێزەنیە بتوانێت پابەندبێت بە سۆزو عەتفی رابردوی لە گەڵ ئەولایەنە کوردیانەدا. ٦- كێشەکانی هەرێم ئەوەندە زۆرو زەوەندەن لەگەڵ بەغدا ئەستەمە کازمی بتوانێت چارەسەریان بكات تەنانەت باوەڕناکەم بتوانێت دەستیشیان بۆ بەرێت بە ئاراستەی چارەسەرکردنیان لەوانەیە خۆشیان لێببوێرێت هەر بە لاشیاندا ناچێت بە هۆی زۆری قەیرانەکانی عێڕاق و ئاڵۆزی ناوچەكە هەر نە پڕژێتە سەرئەوە. ٧- لەوانەیە هەندێ پۆستی ڕۆتینی بدات بە کورد وەک ئەوانەی پێشوتر بەڵام لەوژمارانە زیاتر هیچی لەدەست نایێت پێشان دەیان کۆبوونەوەو دیدار لەگەڵ ئەوکەس ولایەنە دەکرا كە حکومەتی پێکدەهێنا بەس ئێستا تەنها لە شاشەی TV یەکانەوە یەکتر دەدوێنن پێم وایە ئەوەش خۆدانە دەست قەدەرو ویژدانی ئەوکەسەیە کە حکومەت پێكدێنێت نەك لۆژیکی سیاسی ومسۆگەرکردنی مافە سیاسی ویاساییەکان بۆ هەرێم. ٨- پێم وایە هەر بۆیەشە هەمیشە چارە نووسی هەریم لەگەڵ بەغدا لەبەردەم ئەگەری مەترسیدارو ناڕۆشندایەو قەیران دوای قەیران کەڵەکەدەبیت سەرە مانگ نیە لەسەر هاتن ونەهاتنی مووجە لەبەغداوە گەورەترین ئاریشەی کۆمەلایەتی ودەرونی لە کوردستان دروسنەبێت، چونکە تا ئێستا ڕێکەوتنی کۆنکریتی نەکراوە لە گەڵ بەغدا وە ناشکرێت بەلام خۆ دەکریت بەر لە پشتیوانی لێیان هەندێ زەمانەت بۆ بەشێك لە مافەکانی خەڵکی کوردستا وەربگیرێت. ٩- لە مادەی ١٤٠ و دۆسێکانی تر هەر گەڕێ برواناکەم بتوانێ هەر قسەشی لێوەبکات، من رەشبیننیم بەلام لەسیاسەتدا ڕۆشنی وشەففافیەت و رێککەوتن و واژۆ دەخوات نەك پەیوەندی تەلەفۆنی وقسەی زارەكی. د.

عبداللە وەرتی

وتەبێژی فەرمی بزووتنەوەی ئیسلامی ۱۲-٤-۲۰۲۰

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close