
هۆزه عه‌ره‌به‌كان له سوریا، كۆكردنه‌وه‌ی گشتی بۆ پشتیوانی له هۆزه‌كانی به‌ده‌وی له پارێزگای سوه‌یدا له باشوری سوریا ڕاگه‌یاند و به‌ره‌و پارێزگاكه به‌ڕێده‌كه‌ون به‌مه‌به‌ستی شه‌ڕكردن له دژی دروزه‌كان.
ژماره‌یه‌ك له هۆزه عه‌ره‌به‌كان له راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویانكرده‌وه، “ئێمه كوڕانی هۆزه‌كانی سوریا به نیگه‌رانییه‌كی زۆره‌وه به‌دواداچون بۆ تاوانه‌كانی كوشتن و جینۆساید ده‌كه‌ین كه میلیشیای تیرۆریستی هیجری دژی هۆزه‌كانی به‌ده‌وی له پارێزگای سوه‌یدا ئه‌نجامدراون، سه‌ره‌ڕای ئاواره‌بون، چه‌ندین خه‌ڵكی بێ‌تاوان كوژراون”.
له ڕاگهیهندراوهكهدا ئه‌وه‌ش هاتوه، “به پشتبه‌ستن به ئه‌ركی ئه‌خلاقی و عه‌شایه‌ریمان، داوا له حكومه‌تی سوریا ده‌كه‌ین ده‌ستوه‌ردان نه‌كات یان ڕێگری له جموجۆڵی ئه‌و چه‌كدارانه نه‌كات كه له ده‌ره‌وه‌ی ناوچه‌كه‌وه هاتون بۆ هاوكاری و پاڵپشتیكردنی برا بهدهویهكانیان”.
باسیان له‌وه‌شكردوه، “ئێمه ئه‌نجومه‌نی هۆز و خێڵه‌كانی سوریا، كۆكردنه‌وه‌ی گشتی سه‌رجه‌م ئه‌ندامانی هۆز و خێڵه‌كانی سوریا ڕاده‌گه‌یه‌نین، له ڕۆژهه‌ڵاته‌وه بۆ ڕۆژئاوا و له باكوره‌وه بۆ باشور، داوا له خێڵه‌كانی سه‌رتاسه‌ری پارێزگاكانی سوریا ده‌كه‌ین ده‌ستبه‌جێ به‌ره‌و سوه‌یدا بڕۆن بۆ ئه‌وه‌ی گه‌له‌كه‌مان له كۆمه‌ڵكوژی و پاكتاوی نه‌ته‌وه‌یی ڕزگار بكه‌ن”.
له ڕاگهیهندراوهكهدا داوا له ئه‌ندامانی عه‌شیره‌ته‌كان كراوه پابه‌ندبن به ئه‌خلاقی ئیسلامی و عه‌ره‌بییه‌وه، ته‌نها هێرش بكه‌نه سه‌ر ئه‌و كه‌سانه‌ی هێرش ده‌كه‌نه سه‌ریان.
چه‌كدارانی هۆزه‌كان ده‌ستیان به هێرشكردن بۆسه‌ر پارێزگای سوه‌یدا كردوه و ده‌ستیان به‌سه‌ر ژماره‌یه‌ك گوند و شارۆچكه‌دا گرت و له لای باكوری ڕێگای دیمه‌شقه‌وه له شاره‌كه نزیكبونه‌وه.
سه‌رچاوه‌یه‌كی هێزه خێڵه‌كییه‌كان به ئاژانسی هه‌واڵی ئه‌ڵمانیی ڕاگه‌یاند، ژماره‌ی چه‌كداره خێڵه‌كییه‌كان كه به‌شدارن له هێرشه‌كه‌دا 50 هه‌زاری تێپه‌ڕاندوه، پێشبینیشده‌كرێت له به‌ره‌به‌یانی ڕۆژی هه‌ینی ده‌یان هه‌زار كه‌س له ڕۆژهه‌ڵاتی سوریا و پارێزگای حه‌له‌ب و لادێكانیهوه بگه‌ڕێنه‌وه.
به‌گوێره‌ی سه‌رچاوه خێڵه‌كییه‌كان، ڕۆژی پێنجشه‌ممه زیاتر له 100 كه‌س له كاتی هێرشی گروپه دڵسۆزه‌كانی شێخ حیكمه‌ت هیجری سه‌ركرده‌ی دروزه‌كان كوژراون و ده‌یان هه‌زار كه‌سیش له گونده‌كانیان ئاواره بون و ماڵه‌كانیان سوتاوه.
به‌پێی ڕاپۆرتی ڕوانگه‌ی سوری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ ، ژماره‌ی كوژراوانی پێكدادانه‌كانی سوه‌یدا بۆ نزیكه‌ی 600 كه‌س به‌رزبوه‌ته‌وه، كه 275 كه‌سیان ئه‌ندامی وه‌زاره‌ته‌كانی به‌رگری و ناوخۆن و 304 كه‌سیان دانیشتوی سویدهن.
باسک نێت




