جیهان

ئێران بۆ تڕامپ لەبری گواستنەوەی فەلستینییەکان، ئیسرائیلییەکان بگوازێتەوە بۆ گرینلاند

وەزیری دەرەوەی ئێران داوا دەکات سەرۆكی ئەمریكا لەبری گواستنەوەی فەلستینییەکان، ئیسرائیلییەکان بگوازێتەوە بۆ گرینلاند

باسک نێت

عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ سکای نیو پێشنیازی بۆ دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا کرد لەبری گواستنەوەی فەلەستینییەکان بۆ میسر و ئوردن، ئیسرائیلییەکان بگوازرێنەوە بۆ گرینلاند.

هەروەها عێراقچی هۆشداریدا کە هێرش بۆ سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران کارەساتبار دەبێت و وەڵامێکی یەکلاکەرەوەی ئێران بەدوای خۆیدا دەهێنێت.

سەبارەت به ئەگەری دانوستان لەگەڵ ئەمریکاش وەزیری دەرەوەی ئێران باسی لەوەكرد، ئێران ئێستا له رابردوو بێمتمانەتره و دەبێت متمانەسازی زۆر بکرێت بۆ ئەوەی بچێته نێو دانوستانی نوێ.

هەروەها عەراقچی ئاماژەی بە دۆخی حەماس و حیزبوللا کرد و جەختی لەوە کردەوە کە ئەو گرووپانە سەرەڕای زیانەکان، بەردەوام دەبن لە چالاکییەکانیان.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close