كوردستان
داوای شکاندنی مانگرتن لە مانگرتووان دەکرێت

داوای شکاندنی مانگرتن لە مانگرتووان دەکرێت
باسک نێت – سلێمانی
بەشێك لە مامۆستایانی ئایینیی شاری سلێمانی لە خێمەی مانگرتووانەوە رایانگەیاند، هەمیشە پشتیوانی مانگرتووانن و بۆ دەستەبەركردنی داوا رەواكانیان پاڵپشتییان دەكەن.
ئاماژەیان بەوەشكرد، ئێستا داوا لە مانگرتووان دەكەن مانگرتنەكەیان بشكێنن بەهۆی ئەوەی كاریگەرییەكی نەرێنی و خراپی بۆسەر تەندروستییان هەیە، بەڵام دڵنیایان كردنەوە كە لەم قۆناغەدا پاڵپشتیی تەواویان دەكەن.
ئەوە لەکاتێکدایە ئەمڕۆ سێ لە مانگرتووان تووشی خوێنبەربوون بوون و رەوانەی نەخۆشخانە کران.
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە