عێراقكوردستان

محەمەد شیاع سودانی پەیامێکی بە زمانی کوردی بڵاوکردەوە

محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق پەیامیکی بە زمانی کوردی بڵاوکردەوە

باسک نێت

سەرەڕای تێپەڕبوونی ساڵانێک بەسەر نەمانی دڕندەیی بەعس و ستەمکاری لەسەر سینەی عێراقیەکان، بەڵام بەڵگەکانی تاوانە دڕندەکانی ڕژێمی پێشوو ڕۆژ لە دوای ڕۆژ ئاشکرا دەبن و قەبارەی ئەو دڕندەییە دەگێڕنەوە، کە گەلەکەمان لە ژێر دەسەڵاتی دیکتاتۆریدا بەسەریدا هاتووە.

دەشڵێت: دۆزینەوەی گۆڕێکی بەکۆمەڵی نوێ کە پاشماوەی بێگەردی تەرمی منداڵان و ژنانی گەلی کوردمان لەخۆدەگرێت، لە بیابانەکانی سەماوا، کاروانی خوێنڕشتن و خەبات و نەهامەتی و بێسەروشوێنبوون”ـمان بەبیر دەهێنێتەوە، کە تێیدا گەلەکەمان لە ژێر دڕندەیی ڕژێمی ڕەگەزپەرستدا ئازار و مەینەتی دەچێشت.

لە کۆتایی پەیامەکەیدا سودانی دەڵێت: درود بۆ گیانی پاکی شەهیدانی عێراق و شەهیدانی ستەم و قوربانیانی دڕندەیی دیکتاتۆری قێزەون

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

هەروەها

Close
Close